ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی دوورمه‌ودای زیره‌ك ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی دوورمه‌ودای زیره‌ك ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كی دوورمه‌ودای زیره‌ك ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

K24 - هەولێر:

ئەمه‌ریکا لە پاکێجی داهاتووی هاوکارییە سەربازییەکانی، مووشەکی دوورمەودای زیرەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.

رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمه‌ریکا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بە بەهای 2 پۆینت 2 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا رابگەیێنێت و لە پاکێجەکەش مووشەکی دوورمەودای زیرەکی لەخۆگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، مووشەکەکە توانای بڕینی 94 میلی هەیە و ده‌توانرێت لە چەندین سەکۆی جیاوازی هاوێشتنی مووشەکەوە ئاڕاستەبکرێت، لەوانەش سیستمی مووشەکهاوێژی هایمارس. 

ئاشکراشیکرد، مووشەکەکە یارمەتیدەردەبێت بۆ سوپای ئۆکرانیا و زۆر بە وردی دەتوانێت ئامانجەکەی بپێکێت.