هادی سه‌لامی: پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماده‌نییه بێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار واژوویان بۆ بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆكرده‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو بێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی پرساندنی له‌باره‌ی ناجێگیری به‌های دیناره‌وه.
هادی سه‌لامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌به‌رانبه‌ر به‌زبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار واژوومان بۆ بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆكرده‌وه، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندیان نیشاندا، به‌ڵام حه‌لبووسی ره‌تیكرده‌وه".
له‌باره‌ی پرسی بردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هادی سه‌لامی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ده‌نگۆ چوونی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ به‌قاچاخ له ئارادایه، به‌ڵام تائێستا راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه نییه تا هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار روونبكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیكرده‌وه، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بانگهێشتی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی راستی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار له وڵات‌دا بۆ هاووڵاتییان ئاشكرابكرێت، به‌ڵام پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ره‌تیكرده‌وه ئاماده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌لامی باسی له‌وه‌شكرد، "داوامان له بانكی ناوه‌ندی عێراق كردووه رۆژانه خشته‌ی خستنه‌ڕووی دۆلار بۆ بانك و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاشكرا بكات، به‌ڵام دووباره ئه‌مه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه ئه‌مه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵییه".
نزیكه‌ی دوو مانگه به‌هۆی ناجێگیری به‌های دۆلار و دابه‌زینی نرخی دینار له به‌رامبه‌ر دۆلاردا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕه‌كان و بژێوی هاووڵاتییان دروستكردووه، وێڕای گرتنه‌به‌ری چه‌ندین رێكار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییان بۆ فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌ت به‌رده‌وامه.