بۆ راکێشانی سەرمایەی بیانی، عێراق لە ریزبەندی 16ـه‌مینی وڵاتانی عەرەبیدایە

K24 – هه‌ولێر:
سندوقی نەختینەی عەرەبی بڵاویکردوەتەوە، لەکۆی 17 وڵاتی عەرەبی، ئیمارات ریزبەندی یەکەم و عێراق ریزبەندی 16ـه‌مینی لە راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەراندا هەیە.
سندوقی نەختینەی عەرەبی لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرایکردووە، لەماوەی ساڵی 2022ـدا، ئیمارات وەکو یەکەم وڵاتی عه‌ره‌بی لە رووی راکێشانی سەرمایەی بیانی و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنەران، ریزبەندی یەکەمی هەیە و دواتر قەتەر، سعوودییە، کوێت، بەحرەین و مەغریب بەدوای یەکدا دێن.
لە راپۆرتەکەی سندوقی نەختینەی عەرەبیدا هاتووە، عێراق بۆ راکێشانی سەرنجی سەرمایەداران و وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی‌دا لە ریزبەندی 16ـەمین و پێش کۆتاییدایە و هەریەک لە لوبنان و لیبیا لەپێشەوەی عێراقدان.
راپۆرتەکە کاری لەسەر زۆربەی سێکتەرەکانی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا کردووە و له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی بانکی، ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی و پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی ئه‌نجامداوه.