بانكی ناوه‌ندیی عێراق ژماره‌یه‌ك ئاسانكاری بۆ خستنه‌ڕووی دۆلار ده‌كات

بانكی ناوه‌ندی عێراق
بانكی ناوه‌ندی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

بانکی ناوەندی عێراق یەکەم پاکێجی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی خواست لەسەر پارەی کاش و گواستنەوەی دەرەکی دۆلار بڵاوكرده‌وه‌.

یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، زیادکردنی فرۆشتنی کاشی دۆلار بۆ مەبەستی گەشتکردن بۆ حه‌وت هه‌زار دۆلار لە مانگێکدا بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵن.

هه‌روه‌ها فرۆشتنی دۆلار به‌ مەبەستی گواستنەوەی کەسی لەڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوەی پارە ( وێستره‌ن یونیه‌ن و مۆنی گرام ) دەبێت بە نرخی فەرمی (1470) دینار بۆ دۆلار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها چه‌ندین رێكاری ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گواستنه‌وه‌ی دراو بۆ ناوخۆی وڵات ده‌ركردووه‌ و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ بانكی ناوه‌ندی چاودێری ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ و ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كات.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا پاکێجێکی دیكه‌ی "گرنگ"راده‌گه‌یه‌نێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێراق و  ئاشكراشیكردووه‌ سەرقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێشنیار و سیناریۆی جۆراوجۆری نوێن پەیوەست بە نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاسانكارییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ كلیك بكه‌.