کۆمپانیاکان شەڕی دابەزاندنی نرخی ئۆتۆمبێل دەکەن

K24 - هەولێر

شەڕی دابەزاندنی نرخ لەنێوان کۆمپانیا جیهانییەکانی ئۆتۆمبێلدا بەردەوامە، چەند کۆمپانیایەک نرخی ئۆتۆمبێل زیاتر دادەبەزێنن.

دوای ئەوەی کۆمپانیای فۆرد نرخی ئۆتۆمبێلی کارەبایی موستانگی بە بڕی شەش هەزار دۆلار کەمکردەوە، تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی تێسلا هەنگاوێکی هاوشێوەی ناوە.

کۆمپانیای دیترۆیتیش ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ماک-ئی بەرز دەکاتەوە و رایگەیاندووە، سوود لە تێچووی ئاسانکراو وەردەگرێت، بۆ دابەزاندنی نرخەکان لە هەموو لقەکانی کۆمپانیاکەدا.

ئەم کەمکردنەوەی نرخی ئۆتۆمبێل، تەنها دوو هەفتە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای تێسلا نرخی زۆرینەی مۆدێلەکانی بە رێژەی 6% بۆ نزیکەی 20% لە ئەمەریکا کەمکردەوە ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی خواست و زیادکردنی پشکی بازاڕ.