سروود به‌هاری عه‌شقی كرده جه‌ژنانه
K24 - هه‌ولێر:
خانمه هونه‌رمه‌ند سروود سه‌یالی، كلیپی به‌هاری عه‌شقی كرده جه‌ژنانه و له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا، بڵاویكرده‌وه.
سروود سه‌یالی له ئێستادا له قۆناغی دووه‌می كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه، سه‌باره‌ت به‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن گوتی: "به‌هاری عه‌شقم كرده جه‌ژنانه".
ئه‌و خانمه ئاماژه به كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی كرد و رایگه‌یاند، جیا له كاره هونه‌رییه هاوبه‌شه‌كان، كلیپی "به‌هاری عه‌شق" سێیه‌م كلیپی سینگله بڵاویده‌كاته‌وه.
هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌كه هی سامان خانه‌قینییه و ئاوازه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئاسۆ سه‌یالیه‌وه دانراوه و یوسف ستار كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.