"گه‌نجێكی كورد له سنووری خورماتوو رفێندرا"
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گەنجێکی کورد لە گوندی لەکی ناوچەی داوده‌ی سنووری خورماتوو رفێندرا و چاره‌نووسی نادیاره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌كه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، گه‌نجێك به‌ناوی (به‌رهه‌م عه‌لی جاسم محه‌ممه‌د) كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، گومان ده‌كه‌ن لەلایەن چەکدارانی داعشه‌وه رفێندراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه روونیكرده‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه ماتۆرسكیلێكی پێبووه و له سنووری گوندی له‌كی ناوچه‌ی داوده‌ی سنووری خورماتوو دیارنه‌ماوه، به‌ڵام ماتۆرسكیله‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، دوای رفاندنی ئه‌و گه‌نجه، په‌یوه‌ندی به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كراوه و داوای پاره‌یان كردووه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی.