وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كانمان كرد

K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له توركیا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، براین ویلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكرده‌وه.
دوێنێ هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه نه‌رمی بنوێنێت.