كوردستان24 زانیاری نوێ له‌باره‌ی ونبوونی گه‌نجه‌كه‌ی خورماتوو ئاشكراده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رفاندنی گه‌نجێكی دانیشتووی گوندی له‌ك له ناوچه‌ی دادودهی سنووری خورماتوو، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان راستی رووداوه‌كه بۆ كوردستان24 ئاشكراده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی گه‌رمیان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری خورماتوو ونببوو، له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه و دانیبهوه داناوه كه خۆی سیناریۆی رفاندنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه دروستكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 19 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه ماتۆرسكیل و پێلاوه‌كانی خۆی جێهێشتووه و دواتر له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی نه‌ناسراوه‌وه په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه كردووه و داوای بڕی 200 هه‌زار دۆلاری كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كهسكوكاری گه‌نجه‌كه ئاگاداری دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یانن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه‌دا ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكاره یاساییانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نجه ده‌گیرێته‌به‌ر روونبكاته‌وه.
به‌هۆی سكاڵای كهسكوكاری ئه‌و گه‌نجه له‌باره‌ی ونبوونی كوڕه‌كه‌یان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له سنووری خورماتوو رایگه‌یاندبوو كه گومان ده‌كه‌ن چه‌كدارانی داعش هه‌وڵی رفاندنی ئه‌و گه‌نجه‌یان دابێت.