ناجێگیری به‌های دینار كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی زێڕ و دۆلار له عێراق دروستنه‌كردووه
K24 – هه‌ولێر:
لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانییەوە خستنەڕووی دۆلار لە بانکی ناوه‌ندییه‌وه، رووی لە کەمیکردووە و بەم هۆیەوە قەیرانی کەمی دۆلار لە بازاڕەکاندا سەریهەڵداوە و بەهای دیناری عێراقی دابەزاندووە.
ئه‌م ناجێگیرییه‌ی به‌های دۆلار بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژەی هەڵاوسان و هەوڵەکانیش تاوەکو ئێستا بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئابووری عێراق، نەزۆک بوونە و بەهای هەر دۆلارێک لە بازاڕی رەشدا بەرامبەر بە زیاتر لە 1600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
قەیرانی دۆلار لە عێرقدا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی توانای کڕین و ئاستی جموجۆڵی بازرگان‌یش دروستکردووە و لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقیشدا خۆپیشاندان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە کراوە، ئێستا چاوه‌کان لەسەر چوونی شاندی عێراقن بۆ واشنتن بۆ ئه‌وه‌ی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ئاسایی ببێتەوە.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، هاژه غه‌فوور رێژه‌ی داهات و فرۆشی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی سوودانی ده‌خاته‌ڕوو له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی زێڕ و دۆلار له بانكی ناوه‌ندی عێراق.