هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوایه‌ك له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌كات

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش

K24 - هه‌ولێر:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات، لەسەر پرسی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەماهەنگیدابن.

لە تویتێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کودستان دەکات، پێکەوە هاوکاری یەکتربكه‌ن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمه‌ریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکەن.

له‌ تویته‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدراوه‌، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانازی  بەوە ده‌كات هاوبەشی پێشمەرگەیە و پابەندن به‌ بەردەوامی راوێژ و هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ لەناوبردنی داعش.

هاوکات، کونسوڵخانەی گشتی ئەمه‌ریکاش لە هەولێر لە تویتێکدا جەختیکردەوە، پێشوازی لە هەماهەنگی و نزیکبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەن سەبارەت بە چاکسازی وەزارەتی پیشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشدا، یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بە گشتی.