فوئاد حوسێن بۆ كوردستان24: به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیرده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی شاندی ئابووری عێراق ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24 ده‌خاته‌ڕوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه (9ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد حوسێن، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تایبەت بە کوردستان 24 رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەبارەت بە پرسە ئابوورییەکان و به‌های دۆلار زۆر باش بووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئابووری عێراق ده‌كات كه ئێستا سه‌ردانی واشنتنیان كردووه و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا، روونیكرده‌وه، وای دەبینن لەمەودوا بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی جێگیر بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی په‌سه‌ندكرد بۆ هه‌مواركردنی نرخی فرۆشتنی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، كه بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌رامبه‌ر 1300 دینار ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی شه‌ممه (4ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، براین ویلسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هه‌واڵگری دارایی، له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق له توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی درێژخایه‌ن له نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانكی ناوه‌ندی عێراق كراوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی سیستمی دارایی نێوده‌وڵه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراقی بۆ باشتركردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاڵپشتیكردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیكردنی به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سێكته‌ری بانكی له عێراقدا، دووپاتكرده‌وه.
رۆژی هه‌ینی (3ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له توركیا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه نه‌رمی بنوێنێت.