ڤیدیۆ: ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له كه‌ڕاده ته‌قییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌ناوچه‌ی "كه‌ڕاده" ی به‌غدا ته‌قییه‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وێران‌كرد و بووه هۆی كوژرانی "250" كه‌س و برینداركردنی زیاتر له 230 كه‌س.
ئه‌و ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن كامێراكانی چاودێرییه‌وه گیراوه و ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیۆندا " ستار ئی ئێكس" ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌چێته ناوچه‌ی كه‌ڕاده، چالاكوانانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه هه‌مان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یه كه ته‌قییه‌وه و ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی خوڵقاند.
چالاكوان و هاوڵاتیانی عێراقی به توڕه‌ییه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه كردووه و ده‌ڵێن،سودی كامێراكانی چاودێری چییه ئه‌گه‌ر ڕێگه له ته‌قینه‌وه‌كان نه‌گرێت.
سودی ئۆتۆمبێل و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه چییه ئه‌گه‌ر له‌كاتی ڕووداوه‌كاندا ده‌ست به‌جێ نه‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه خه‌ڵكی كه‌ڕاده سوتاوون پاشان ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه هاتووه.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌ت گرتووه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌یان كردووه له‌وه‌ی "ئه‌مبۆڵانس" نه‌بووه بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان و هاوڵاتیان به ئۆتۆمبێلی خۆیان به‌و كاره هه‌ستاوون.
له درێژه‌ی ڕه‌خنه و سه‌ركۆنه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقدا، ئه‌و چالاكوانانه نوسیویانه"13" ساڵه وڵات له ژێر گورزی تیرۆردا ده‌ناڵێنی،و پێویست بوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان شاره‌زاییان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆردا په‌یدا بكردایه، به‌ڵام نییانه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا به خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی داده‌نرێت له پاش ڕووخانی ڕژێمی "سه‌دام حسێن" له ساڵی 2003.