پتر له‌ 2 ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و تەقەمەنی پاككراونەتەوە

كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ده‌زگای مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

ساڵی رابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان، پتر له‌ 2 ملیۆن مەتر دووجا، زەوی لە مین و تەقەمەنی پاككراونەتەوە.

بە گوێره‌ی داتاکانی دەزگای گشتیی کاروباری مینی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان، دوو ملیۆن و 316 هەزار و 756 مەتر دووجا، زەوی لە مین و بۆمبی چێنراو پاککراوەتەوە.

ده‌زگای گشتی مین هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، لە کۆی ئەو زەوییانە، 211 هەزار و 611 مەتر دووجا لە پارێزگای هەولێر، 198 هەزار و 632 مەتر دووجا لە سلێمانی، 221 هەزار و 947 مەتر دووجا لە دهۆك و 104 هەزار و پێنج مەتر دووجا لە گەرمیان پاككراونه‌ته‌وه‌.