نێچیرڤان بارزانی بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی توركیا و باكووری كوردستانی كرد
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هاوخه‌می ده‌ربڕین، سه‌ردانی پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هاوكاریكردنی توركیا نیشاندا و گوتی، "به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌م".
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (14ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی هاوزسۆزی ده‌ربڕین، سه‌ردانی پارێزگای دیلۆكی باكووری كوردستانی كرد و، بڕیاره سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی توركیا و باكووری كوردستان بكات، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباته‌وه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
نێچیرڤان بارزانی دوای گه‌یشتنی، سه‌ردانی نووسینگه‌ی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) له پارێزگای دیلۆك كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌ر یه‌كه له پارێزگار و جێگری پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌یبوون، رایگه‌یاند، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می گه‌لی كوردستان بۆ گه‌لی توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه و گوتی، "به‌ناوی سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری سه‌رجه‌م قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".
له گوتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌موو جوره هاوكارییه‌ك بۆ توركیای نیشاندا و رایگه‌یاند، "له‌هه‌موو ئه‌و كاته سه‌ختانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕیوین، بینیومانه توركیا هاوكار و پشته‌وانمان بووه". گوتیشی، "ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا پرسه هه‌یه و له چه‌ندین شوێن رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌كانمان راگرتووه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی گه‌له‌كه‌مان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه".
له كۆتایی گوتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، دڵنیایه له‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌توانێت ئه‌م "كاره‌ساته" تیبه‌ڕێنێت، چونكه وه‌كو خوی گوتی، "توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و باكووری كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شارۆچكه‌ی نوورداخی سه‌ر به پارێزگای دیلۆكی كرد.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.8 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، هه‌ر یه‌كه له پارێزگاكانی دیاربه‌كر، مه‌ڕه‌ش، ئادیامان (سه‌مه‌سور)، دیلۆك، روحا، مه‌له‌تییا و كێلیس له باكووری كوردستان و پارێزگاكانی هاتای، ئادانه، ئوسمانییه و ئه‌سكه‌ندرۆن له توركیا هه‌ژاند. چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستان بوو، هه‌ر بۆیه ژماره‌ی زۆرینه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه له‌و پارێزگایه تۆماركراون. دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی دیكه‌ی به‌هێز به پله‌كانی 5.8، 6.2 و 6.4 چه‌ندین پارێزگای ئه‌و وڵاته‌یان هه‌ژاند.
به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن، تا ئێستا ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزارییه‌وه رزگاركراون و پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن به‌رده‌وامه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر كاریگه‌ری كرده سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و، ژماره‌ی قوربانیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه هیچی وای كه‌متر نه‌بوو له ژماره‌ی قوربانیان له توركیا و باكووری كوردستان. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی سووریا، تا ئێستا زیاتر له پێنج هه‌زار هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان هه‌زاران هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا ماون.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكارییه مرۆوییه‌كانیشه‌وه بۆ توركیا و باكووری كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه (7ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆككۆكاری توركیا رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 74 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی توركیا و زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ده‌ربڕیوه. سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌نرخێنن و ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووان ده‌یكه‌ن.