ئانالینا بێیربوك: زۆر گرنگە بۆ هاوینی ئەمساڵ سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ
K24 - هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدهگهیهنێت، زۆر گرنگە بۆ هاوینی ئەمساڵ سوید و فینلاند ببنە ئەندامی ناتۆ.
ئانالینا بێیربوك وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبهش لەگەڵ تۆبیاس بیلسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید، رایگهیاند، فینلاند و سوید هەموو مەرجەکانی لوتکەی مەدریدیان جێبەجێکردووه و بۆ ناتۆش زۆر گرنگە ئەو دوو وڵاتە پێش لوتکەی ئەمساڵ کە بریارە مانگی تەمموز بەرێوەبچێت، ببنە ئەندامی ناتۆ.
لە کۆی 30 وڵاتی ئەندامی ناتۆ، 28ـیان لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان داواکارییەکەی سوید و فینلاندیان بۆ بوونە ئەندام لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی پەسەندکردووە.
تەنیا تورکیا و هەنگاریا ماون داواکارییەکە لە پەرلەمانی وڵاتەکەیان پەسەندبکەن، بههۆی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له خۆپیشاندانی سویدییهكان لهبهردهم باڵیۆزخانهی توركیا له ستۆكهۆڵم، ئهنقهره پهسندكردنی ئهو بڕیارهی راگرتووه.