تیمی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و تەندروستی هەولێر گه‌یشتنه عه‌فرین
K24 - هەولێر
تیمێكی تەندروستی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر گه‌شتنه عه‌فرین، بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌زه‌كه.
د. عه‌باس ئازاد، سه‌رۆكی تیمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بە کوردستان24ی گوت: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌كو ده‌زگای خێرخوازی هاتینه‌وه عه‌فرین، تیمێكی تەندروستیمان هێناوه به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، كه پێكهاتووه له پزیشكی گشتی و ده‌رمانساز و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ئه‌مبولانس.
گوتیشی: ئێمه له قۆناغی یه‌كه‌مدا خۆمان بۆ حاڵه‌تی فریاكه‌وتن ئاماده كردووه، له‌و ناوچانه‌ی ماڵ و حاڵیان تێچووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان ده‌بین، جگه له‌وه له چه‌ند شوێنێك ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی پزیشكی و ته‌ندروستی بگهیەنینه خه‌ڵك.
سه‌رۆكی تیمی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، لە عەفرین راشیگەیاند: یه‌كێكی تر له پلانه‌كانمان ئه‌وه‌یه هاوكاری نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرین بكه‌ین، له‌سه‌ر داوای ته‌ندروستی عه‌فرین بارێكی ده‌رمانمان ئاماده كردووه و له رێگەدایە ره‌نگه شه‌و یاخود به‌یانی بگه‌نه عه‌فرین، ئێمه‌ش راده‌ستی ئه‌وانی ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن.
باسی له باكووری كوردستان و كرد و رایگه‌یاند: ماوه‌ی 7 بۆ 8 رۆژه له باكوورین ئێستاش تیمێكمان له‌وێ ماوه و خزمه‌ت ده‌كات و ئێمه‌ش هاتووین بۆ ئێره.
ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک گەیشتنە شارۆچکەی جندرێس و راشیگەیاند، نووسینگەیەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەدرین دەکەنەوە.