ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان به‌غدا و واشنتنیان كرد و راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه كرایه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، واشنتن ستایشی چاكسازییه ئابوورییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات و پێیوایه عێراق له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویی وه‌به‌رهێنانه. هەروەها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له پێشكه‌وتنه ئه‌رێنییه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و په‌یوه‌ست به بودجه‌ی فیدراڵ و یاسای نه‌وت گاز.
وەک لە راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌کەدا ئاماژەی پێکراوە، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی به‌هێزكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان له‌پێناو سه‌قامگیری ناوچه‌یی كرده‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی باڵا له بواره‌كانی ئابووری، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی وزه و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، كرده‌وه، كه شاندنی عێراق له نوێنه‌رانی بانكه ناوه‌ندییه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وت، پلاندانان، دارایی، كاره‌با، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نێرده‌ی عێراق بۆ كه‌شوهه‌وا و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون.