هەفتەی رابردوو بانکی ناوەندی زیاتر لە 728 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

K24 – هه‌ولێر:
ئەگەرچی هەفتەی رابردوو بانکی ناوه‌ندی عێراق تەنیا چوار رۆژ دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام زۆرترین بڕی دۆلاری خستووەتەڕوو لە سەرەتای دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکی وەزیرانی عێراق.
بە پشتبەستن بە ئامارە فەرمییەکانی بانکی ناوەندی عێراق هەفتەی رابردوو، بڕی 728 ملیۆن و 785 هەزار و 580 دۆلاری خستوووەتە بازاڕەوە کە بڕی 260 ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش و بڕی زیاتر لە 171 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بووە.
له به‌رامبه‌ردا به‌گوێره‌ی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا، ئه‌م خستنه‌ڕووه‌ی ئه‌و بڕه‌ی دۆلاره له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه کاریگەری ئەوتۆی لەسەر بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا نەبووە به‌ڵام رێگریكردووه له نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دینار له بازاڕه‌كانی عێراق.
هه‌فته‌ی رابردوو، بەهای 100 دۆلار بەردەوام لە سەرووی 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەکراوە له بۆرسه‌كانی عێراقدا، ئەمەش واتە بڕی جیاوازی هەر 100 دۆلارێک لە بانکی ناوەندییەوە بۆ بازاڕ نزیکەی 20 هەزار دیناربووە.
