سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بلینكن پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی سوودانی دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی میونشن له ئه‌ڵمانیا، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی پێشوازیكرد له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن و رێگه‌كانی به‌ره‌وپێشردن و به‌هێزكردنیان له‌سه‌ر ئاست و بواره جیاوازه‌كان تاوتوێكراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سوودانی خواستی عێراقی بۆ هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ربڕی، له چوارچێوه‌ی پێشكێشكردنی مه‌شق و راهێنان و راوێژكاری و ئالوگۆڕی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له‌پێناو پاراستنی سه‌ره‌وه‌ی و سه‌ربه‌خۆیی عێراق.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌لایی خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پلانه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندن و دانانی كه‌رتی و‌زه به‌رز نرخاند. هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌مه‌ریكا رۆڵی عێراق له سه‌پاندنی سه‌قامگیری به‌رزده‌نرخێنێت و پاڵپشتی خۆی بۆ كاره‌كانی حكومه‌تی ئێستا دووپاتده‌كاته‌وه".