سانا مارین: ئه‌ندامبوونمان له هاوپه‌یمانی ناتۆ، هه‌نگاوێكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
K24 – هه‌ولێر:
سانا مارین سه‌رۆك وه‌زیرانی فینله‌ندا رایده‌گه‌یه‌نێت، وێڕای ئاسته‌نگه‌كانی توركیا، فینله‌ندا و سوید به نیازن به گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی كه بۆیان دیاریكراوه، بچنه ریزه‌كانی ناتۆ.
مارین له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی له میونشنه‌وه رایگه‌یاند، به ئاشكرا په‌یاممان بۆ توركیا و هه‌نگاریا له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونمان له ریزه‌كانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ناردووه، كه ئه‌ندامبوونمان له‌و هاوپه‌یمانێتییه، هه‌نگاوێكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
روونیشیكرده‌وه، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ سوید ببینه ئه‌ندامی ناتۆ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه كه ئێمه دوو دراوسێی و هاوپه‌یمانین، به‌ڵكۆ بۆ دانانی پلانێكی ئه‌منییه له‌لایه‌ن ناتۆوه له ته‌واوی باكووری ئه‌وروپا.
پێشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، په‌رله‌مانی توركیا ئه‌ندامبوونی فینله‌ند و سوید له ناتۆ په‌سه‌ند ده‌كات، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی جێبه‌جێبكات، ئه‌ویش راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری په‌كه‌كه، كه نیشته‌جێی سویدن.
ئه‌نقه‌ره، ستۆكهۆڵم به‌وه تۆمه‌تبارده‌كات، كه داڵده‌ی لایه‌نگرانی په‌كه‌كه ده‌كات، كه له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2022ـه‌وه، سوید و فینلاند داوایانكردووه ببنه ئه‌ندام له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.
وێڕای ئه‌وه‌ی 30 وڵاتیش واژووی ئه‌ندامبوونی سوید و فینلاندیان بۆ ریزه‌كانی ناتۆ كردووه، ته‌نیا توركیا و هه‌نگاریا ماون.