ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 147 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 147 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 147 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی 147 ملیۆن و 761 هەزار و 478 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە 62 ملیۆن و 761 هەزار و 478 دۆلار بەشێوەی حەواڵە و 85 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاش بووە.

ئەمبڕەی کە ئەمڕۆ بانکەکە خستوویەتییە بازاڕەوە نزیکەی 158 ملیۆن دۆلار کەمترە لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو، کە لەو رۆژەدا بانکەکە زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

هاوکات بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە نزیکەی 149 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام وردە وردە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو، تاکو سەرووی 152 هەزار دینار.