یەکەم دیمەنی فیلمە نوێیەکەی پریانکا چۆپرا بڵاوکرایەوە
K24 - هەولێر:
هەلێکی دیکە بۆ چۆپرا لە هۆڵیوود بە فیلمی Love Again و یەکەم ترەیلەری فیلمهكهش بڵاوكرایهوه.
ستودیۆی Screen Gems یەکەم ترەیلەری فیلمی Love Again بڵاوکردەوە، كه فیلمێکی خۆشەویستی و درامی نوێیه بە پاڵەوانییەتی ئەکتەری هیندی پریانکا چۆپرا.
لەو فیلمەدا چۆپرا، رۆڵی ئافرەتێک دەگێرێت ئازاری لەدەستدانی دەستگیرانەکەی لەبیرنەکردووە، کەچی پیاوێکی دیکە بە ژمارەی دەستگیرانە مردووەکەی نامەی بۆ دەنێرێت، چۆپرا رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، سام هیوهان و گۆرانیبێژی بەناوبانگ سێلینا دیۆن بە رۆڵی پاڵپشتی بەشدارن.
فیلمەکە لەلایەن Jim Strouse کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، بڕیارە لە 12ـی مانگی پێنجی ئهمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.
ئەمە هەلێکی دیکەیە بۆ پریانکا لە هۆڵیوود، دوای هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ نیک جۆناس، لە بۆڵیوود و هۆڵیوود تووشی رەخنەیەکی گەورە هات، لە هیندستان چۆپرا بە وڵاتفرۆش ناونرا و لە ئۆنڵاین هەراسانکرا، چۆپرا لە هۆڵیوود نەیتوانیوە لە هیچ فیلمێک داهاتێکی باش لە سینەماکان کۆکاتەوە بتوانێت رۆڵی گەورەتری پێبدرێت، ئەم فیلمە لەوانەیە بۆ جارێکی دیکە هەلێک بە چۆپرا بدات بتوانێت بێتەوە بەر رووناکی و چاوی کامێراکان.