رۆژبوونی ئەستێرەی زنجیرەی GOT سۆفی تێرنەرە
K24 - هەولێر:
سۆفی تێرنەر تەمەنی دەبێتە 27 ساڵ بە زنجیرەی Game of Thrones ناوبانگی جیهانی پەیداکرد
سۆفی بلیندا جۆنس (سۆفی تێرنەر) خانمە ئەکتەرێکی ئینگلیزییە لە بهریتانیا لە 21ـی مانگی دووی 1996 لەدایکبووە، ئەو خانمە ئەکتەرە لە ساڵی 2019ـەوە لەگەڵ جۆو جۆناس برای نیک جۆناسی هاوسەری پریانکا چۆپرا هاوسەرگیری کردووە.
سۆفی بە رۆڵی سانسا ستارک لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی Game of Thrones ناوبانگێکی جیهانی پەیداکرد، جگە لە GOT تا ئێستا نەیتوانیوە لە هۆڵیوود لە فیلم و زنجیرەکان شوێنپەنجەی خۆی بەدیاربخات.
لە 2016 و 2019 بەشداری لە فیلمەکانی X-Men: Apocalypse و Dark Phoenix کرد بەڵام هەردوو فیلمەكه نەیانتوانی سەرکەوتنێکی گەورە لە رووی داهات و رەخنەگرانەوە بەدەست بهێنێت.
View this post on Instagram