سەماکەرێکی لوبنانی بەسەرپۆشەوە داوای لێبوردن دەکات
K24 - هەولێر:
رولا یاموت خوشکی هونەرمەند هەیفا وەهبییە، لە نوێنترین ستۆری ئینستگرامەکەی بە سەرپۆشەوە بەدیار دەکەوێت، دەڵێت "داوای لێبوردن دەکەم نەمتوانی سەردانی سووریا بکەم دوای بوومەلەرزەکە، نزا و پاڕانەوە بۆ قوربانیان و زیانلێکەوتووان دەکەم".
رولا دەڵێت "ئای خودایە گیان، سووریای خۆشەویست، برا و خوشکانم لەوێ سەلامەت بکەیت، ئاشتی و سەقامگیریان پێ ببەخشیت".
رولا یاموت تەمەنی 38 ساڵە، سەماکەر و گۆرانیبێژێکی لوبناییە، خوشکی هەیفا وەهبییە هەرچەندە ناو و ناسناویان جیاوازە، خاوەنی چەند گۆرانییەکی پڕ بینەرە، زیاتر وەکو سەماکارێک لە وڵاتانی عەرەبی دەناسرێت.
View this post on Instagram