ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له توركیا زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی ئاكداغمه‌عده‌نی له پارێزگای یۆزگات له ناوه‌راستی توركیا، وێنه‌كانی به‌رده‌م باره‌گای پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرترین قسه‌ی له‌سه‌ركراوه.
وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو، كه هاوكات سه‌رۆكی ئاكپارتی بوو، به‌گه‌وره‌یی هه‌ڵواسراوبوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئاكه‌په نامێنێت، وێنه‌یه‌كی بچووكی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و سه‌رۆكی ئاكه‌په بینالی یلدرم له‌سه‌ر وێنه‌ی داوودئۆغلو ده‌چه‌سپێنرێت كه ته‌نیا سه‌ری داپۆشیوه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه زۆرترین قسه‌ی به‌داوی خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی له ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ناچاربوون وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ لسه‌ر ده‌موچاوی داوودئۆغلو لای ببه‌ن.