ئه‌مریكا داواكارییه‌كی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جارێكی تر داواكاری توركیا بۆ به تیرۆریست ناساندنی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ره‌تده‌كاته‌وه.
جۆن كێربی به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له وا‌رشۆ له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئه‌ردۆغان كه گوتبووی "به ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له وا‌رشۆ ده‌كه‌ین كه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده بخرێنه ناو لیستی تیرۆر"، رایگه‌یاند هه‌ڵویستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌گۆراوه.
پێشتر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كێربی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له واشنتۆن رایگه‌یاند ئه‌مریكا په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێت، به‌ڵام په‌یه‌ده و یه‌په‌گه تیرۆریست نین.
لەمیانەی وەڵامی پرسیارێکی پەپامنێری کوردستان24 لە واشنتۆن، جۆن کێربی رایگەیاند تورکیا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ، مافی خۆیەتی گیانی ھاووڵاتیانی لە تیرۆریزم بپارێزێت و داواش لە پەکەکە دەکات شەڕ و ھێرشەکانی رابگرێت و دانووستان لەگەڵ تورکیا دەست پێ بکاتەوە، تاوەکو بگەنە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ پرسی کورد لە تورکیا.