زیلێنسکی: ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنمان دەبێت
K24 - هه‌ولێر:
پاش ساڵێک لە دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەمساڵ ساڵی سەرکەوتنیان دەبێت.
ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا راشیگەیاند، ملیۆنان ئۆکرانی ساڵێک پێش ئێستا بریاری شه‌ڕیاندا، نەک خۆ بەدەستەوەدان.
سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، رووسیا وایدەزانی لەماوەی 3 رۆژدا ئۆکرانیا شکستدەهێنێت، بەڵام ئۆكرانییه‌كان جەنگان و شکست بەهەر کەسێکیش دەهێنن کە بیەوێت سەروەری ئۆکرانیا بشکێنێت.
زیلنسکی ئاماژەی بەوەشدا، 24 ی شوباتی ساڵی رابردوو، قورسترین رۆژ بوو بۆیان، لەو رۆژەوە بڕیارە قورسەکەیان دا‌و خۆیان بۆ بەرگریکردن لە وڵات و نەتەوەیەکەیان تەرخانکرد.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.