بانکی ناوەنديی عێراق چەند بڕیارێک له‌باره‌ی فرۆشتن و گواستنەوەی دراو ده‌ركرد

K24 – هه‌ولێر:
بانکی ناوەندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تەنیا لایه‌نی به‌رپرسن لە چاودێریکردنی بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان و ئاشكراشیكردووه، گواستنەوەی نەختینەیی بە دینار و دۆلار لەناوخۆی وڵات‌دا رێگەپێدراوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان عه‌لی موحسین عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی و به‌رپرسانی باڵای دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو، جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دراو له بانكه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه بۆ چاودێریكردنی ده‌روازه سنوورییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، گواستنەوەی دینار و دۆلار لە ناوخۆی عێراق بۆ هەموو کەسێکی ئاسایی لەگەڵ بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕ لە هەموو پارێزگاکاندا رێگە پێدراوه.
هەروەها بۆ رێگەگرتن لە دەرچوونی پارەی کاش لە سنوور و دەروازەکان، بانکی ناوەنديی رێنمایی دەرکردووە رێگە نادات پارەی نه‌ختینه لە 10 هەزار دۆلار ببرێتە دەرەوەی وڵات، هەروەها ناردنی پارە دەبێت بەڵگەنامەی هەردوو لایەنی هەناردەکار و وەرگر هاوپێچ کرابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی (24ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بانکی رافیدەین دەستپێكردنی به كاركردن به پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران لە رێگەی نووسینگهكانییهوه لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگه‌یاند.
لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی بانکەکە داوای لە گەشتیاران کرد ئەو بەڵگەنامە تایبەتانە له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن، کە له‌لایه‌ن بانکی ناوەندی عێراقییه‌وه بۆ مەبەستی دروستکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی داواكراون و پێكهاتوون له ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی، کارتی نیشتەجێبوون، پاسپۆرت و بلیتی گەشت لە کاتی کڕینی دۆلار لە نووسینگه‌ی بانکەکە.