ئەستێرەی هۆڵیوود رۆبرت دینیڕۆ لە فیلمێکی نوێی کۆمیدی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

K24 - هەولێر:

ئەکتەری کۆمیدی سەبستیان مانیسێرلۆ و ئەکتەری بەناوبانگ رۆبرت دینیڕۆ لە فیلمێکی کۆمیدی نوێ About My Father.

چیڕۆکی فیلمی About My Father باسی پیاوێکی ئیتاڵی-ئەمه‌ریکی دەکات، زۆر نییە مارەبڕی کچە دەوڵەمەندێکی کردووە، دەیەوێت لە گەشتێکی خێزانی، باوکی داوەتی ماڵی خەزوری بکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە، باوکی کەسێکی سادەی ئیتاڵی کۆچبەرە و بە دابونەریتێکی سادە فێری ژیان بووە، ماڵی کچەکە لە چینێکی زۆر دەوڵەمەندن و هەموو جووڵە و هەنگاوێکیان تەواو جیاوازە.

فیلمەکە لەلایەن Laura Teruso کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، هەریەکە Leslie Bibb, Robert De Niro, Sebastian Maniscalco رۆڵ لەم فیلمە کۆمیدییە خێزانییە دەگێڕن.

بڕیارە فیلمی About My Father لە بەرواری 26ـی مانگی ئایار/مایسی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.