یەکەم دیمەنی فیلمی A Thousand and One بەڵێنی فیلمێکی ناوازە دەدات

K24 - هەولێر:

دزینی منداڵێک لە خانەی بێسەرپەرشتان و بەخێوکردنی وەکو منداڵی خۆی، چیڕۆکێکی وەرگیراو لە راستی دەکرێتە فیلمێکی سینەمایی.

فیلمی A Thousand and One چیڕۆکی ئافرەتێک بەناوی ئینزی دەگێرێتەوە، منداڵێکی شەش ساڵان لە خانەی بێسەرپەرشتان دەدزێت و بەخێوی دەکات، وەکو دایک و کوڕ ژیانێکی قورس و پڕ مەترسی لە یەکێک لە مەترسیدارترین گەڕەکەکانی شار بەسەر دەبەن.

خانمە ئەکتەر تیانا تەیڵەر، وڵ کاتلێت و جۆزیا کرۆس رۆڵی سەرەکی تێیدا دەگێڕن، فیلمی هەزار و یەک لەلایەن A.V. Rockwell کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، بڕیارە لە بەرواری 31ـی مانگی ئادار/مارتی ئەمساڵ لە سینەماکان نمایشبکرێت.