بەهۆی داواکاری هەواداران فیلمی هیندی RRR دووبارە نمایشدەکرێتەوە

K24 - هەولێر: 

ئەو فیلمە هیندییەی بۆ خەڵاتی ئۆسکاری 2023 کاندیدکراوە و یەکێکە لە پڕ داهاتترین فیلمەکانی هیندستان لەماوەی 10 ساڵی رابردوو.

بڕیارە لە مانگی داهاتوو فیلمی هیندی سەرکەوتوو RRR بۆ جارێکی دیکە لە سینەماکان نمایشبکرێتەوە، ئەو فیلمەی توانی لە بۆکس ئۆفیسی جیهان داهاتی 159 ملیۆن دۆلار کۆکاتەوە.

فیلمەکە لە بەرواری سێی مانگی سێ لە سینەماکان نمایشی دەستپێدەکاتەوە، ئەو فیلمە لە خەڵاتەکانی ئەمساڵی ئۆسکار بۆ باشترین گۆرانی فیلم کاندیدکراوە، نەیتوانی کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی بەدەست بهێنێت، بەهۆی ئەوەی هیندستان ئەو فیلمەی بۆ ئەکادیمیای فیلم لە ئەمریکا هەڵنەبژارد.

فیلمەکە لەلایەن دەرهێنەر راجامولی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، چیڕۆکی ساڵی 1920 دەگێرێتەوە، کاتێک چەند ئازادیخوازێکی هیندی رووبەرووی بریتانییە داگیرکەرەکان دەبنەوە.