یارییە نوێیەکەی سوپەرمان و باتمان بەبێ ئینتەرنێت کار ناکات و گەیمەران ناڕازین

K24 - هەولێر:

یاری Suicide Squad: Kill The Justice League لە مۆدی چیڕۆکیش پێویستی بە ئینتەرنێت هەیە.

ستودیۆی Rocksteady لە ئیڤێنتەکەی پلەیستەیشن 15 خولەک گەیمپڵەی و زانیاری نوێیان لەسەر یارییە نوێیەکان ئاشکرا کرد، سوەساید سکواد یارییەکی ئۆنڵاین دەبێت، دەتواندرێت بە مۆدی Co-op و بەتەنیا Solo بکرێت، لەهەردوو مۆد یارییەکە پێویستی بە ئینتەرنێتی بەردەوام هەیە.

بەشێکی زۆری یارییە چیڕۆکییەکان پێویستیان بە ئینتەرنێت نییە، بەڵام یارییە ئۆنڵاینەکان بەهۆی ئەوەی یاری کێبڕکێ و تەقەکەرن بەشێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ یاریزانی دیکە یارییەکە دەکرێت پێویستیان بە ئینتەرنێتە، بەڵام ئەم یارییە جەستس لیگ پێویستی بە ئینتەرنێت هەیە.

هۆکاری سەرەکی هێشتا ئاشکرا نەکراوە کە لە مۆدی چیڕۆک ئینتەرنێتی بۆچییە، بەڵام گەیمەران لە تویتەر نارازین و دەڵێن یارییە چیڕۆکییەکان دەبێت بەبێ هێڵی ئینتەرنێت کار بکات، گەورەترین گلەیی گەیمەران لەسەر هێڵی ئینتەرنێتی یارییەکان ئەوەیە، کاتێک سێرڤەرەکانی یارییەکە کاری لەسەر بکرێت، یان یارییەکە ئەپدەیت بکرێتەوە، کێشەیەکی تەکنیکی هەبێت، گەیمەران ناتوانن یارییەکە بکەن بەهۆی ئەوەی سێرڤەرەکان لەکار دەکەون.

بڕیارە یاری Suicide Squad: Kill The Justice League لە بەرواری 26ـی مانگی پێنج لەسەر پلەیستەیشن، ئێکسبۆکسەکان و PC بڵاوبکرێتەوە