راپۆرتی زانستی: گەنجان نایانەوێت بە مۆبایلی ئاندرۆیدەوە ببیندرێن

K24 - هەولێر: 

چ جۆرە مۆبایلێک سەرنجی گەنجان رادەکێشێت؟ لۆگۆی ئەپڵ وەڵامەکەیە بە پێی راپۆرتێکی Financial Times بێت.

Gen Z بەو نەوەیە دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی 1997 تا 2012 لەدایکبوون، بە نەوەی تیکتۆک و یوتیوب دەناسرێن، بەپێی راپۆرتێکی زانستی بێت، تەنیا ٪10ـی ئەو گەنجانە مۆبایلی ئاندرۆید بەکاردەهێنن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو بازاڕەی ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی دروستی کردووە، یارمەتیان دەدات، بە حەز و ئارەزووەوە بەرهەمی لۆگۆی سێوەکە بەکاربهێن نەک تەنیا پێویستیان پێی بێت.

لە وەڵامی پرسیارەکانی راپۆرتەکە هاتووە گەنجانی ئەو تەمەنە حەز ناکەن بە مۆبایلی ئاندرۆیدەوە لەسەر شەقام، وێنە و ڤیدیۆیی سۆشەڵ میدیا ببیندرێن.

هەر لەو راپۆرتە زانستییە هاتووە ئەپەکانی وەکو تیکتۆک و ئینستگرام هاوکارە بۆ ئەوەی گەنجان نمایشی شتومەکی خۆیان بکەن و خۆیان لەگەڵ کلتووری جیهانی بگونجێنن.