نۆکیا بە مۆبایلێکی نوێ دەگەڕێتەوە بازاڕی جیهان و دەیەوێت دەست بە رکابەری بکاتەوە

K24 - هەولێر:

مۆبایلە نوێیەکەی نۆکیا پاترییەکی بەهێز و دیزاینێکی نوێ لە خۆدەگرن، هەرچەندە نۆکیا دەڵێت چاوەڕوانی مۆبایلی داهاتوو بن.

کۆمپانیایە فیلەندییەکە لە بڵاوکردنەوەی مۆبایلی نوێ بێگانە نییە، ساڵانێک بازاڕی مۆبایلی داگیرکردبوو، بەڵام دوای مۆبایلی نۆکیا ویندۆزەکە شکستێکی گەورەی بەدەستهێنا و تا ئێستاش چاوەڕوانی گەڕانەوەیەکی بەهێزی نۆکیاین.

ئەو مۆبایلە نوێیەی نۆکیا بەناوی Nokia G22 دەبێت نرخەکەی 180 دۆلار دەبێت لە ئەوروپا و ئەمریکا، بڕیارە لە 18ـی ئادار بڵاوبکرێتەوە.

ئەو مۆبایلە ستۆرێجەکەی لە نێوان 64 تا 128 گێگا بایت دەبێت، کامێرای سەرەکی 50 مێگا پیکسڵە و شاشەکەی 6.5 ئینچە، چوار گێگا بایت رامەکەیەتی و بە ئاندرۆیدی 12ـەوە بڵاودەکرێتەوە.

نەوەی داهاتووی ئەو مۆبایلە لەلایەن نۆکیاوە لە ئێستاوە ئاشکرا کراوە کە ئینتەرنێتی فایڤ جی دەبێت بەڵام بەرواری بڵاوکردنەوەی هێشتا نازانین.