تۆم هاردی: بەشی سێیەمی فیلمی ڤێنەم به‌رهه‌مده‌هێنێت

K24 - هەولێر:

سیمبیۆتەکەی تۆم هاردی بۆ جارێکی دیکە هەواداران دڵخۆشدەکاتەوە.

تۆم هاردی لە ئینستگرامەکەی خۆی لەستۆرییەک رایگەیاند بەرهەمهێنانی سێیەم فیلمی Venom دەستی پێکردووە ئێستا لە قۆناغی Pre-Productionـنن.

بەشی یەکەمی فیلمی Venom توانی زیاتر لە 856 ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی جیهان کۆکاتەوە، بەشی دووەمی توانی زیاتر لە 506 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت، واتە ڤێنەم زنجیرە فیلمێکی ملیار دۆلارییە و بێگوومان سۆنی دەیەوێت بەردەوام بێت لە چاپکردنی پارە.

تا ئێستا زۆر لەسەر بەشی سێیەم نازانین تەنیا ئەوە نەبێت کارەکتەری ئێدی بڕۆک (تۆم هاردی) لەگەڵ بوونەورەکە کە لە جۆری سیمبیۆتە (ڤێنەم) پەیوەندییە مشەخۆرییەکەیان ماوە، لە فیلمی Far From Homeـی سپایدەرمان کارەکتەری ئێدی بڕۆک و ڤێنەم بەدیارکەوتن بەڵام باوەڕناکرێت ئەو دیمەنە کاریگەرییەکی زۆر بکاتە سەر چیڕۆکی ئەم فیلمە.

کارەکتەری ڤێنەم بەشێکە لە جیهانی سپایدەرمان، بە یەکێک لە بەناوبانگترین دژە خراپەکارەکانی جیهانی سپایدەرمان دادەنرێت، لە گۆڤارە کۆمیکەکان، زنجیرەی کارتوونی، فیلمەکانی رابردووی سپایدەرمان، ڤێنەم جێگەی سەرنجی هەمووان بووە.

هێشتا نازانین کەی بەشی سێیەمی ڤێنەم بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دەزانین دوای فیلمی Spider-Man: Across the Spider-Verse دەبێت کە لە هاویینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە.