شاومی چاویلکەی زیرەکی پێش ئەپڵ و سامسۆنگ ئاشکرا کرد

K24 - هەولێر:

کۆمپانیاییە چینییەکە وەکو هەموو جارێک ئامادەیە ببێتە یەکەم کەس بۆ ئاشکراکردنی تەکنەلۆژیای نوێ تەنانەت گەر کاریش نەکات و ڤیدیۆشی بۆ بەردەست نەبێت، تەنیا بڵێن ئێمە یەکەم کەس بووین.

کۆمپانیای شاومی یەکەم نەوەی چاویلکەی زیرەکی ئاشکرا کرد، ئەو چاویلکەیە وایەرلێسە و بەتەکنەلۆژیای AR کار دەکات، پێشبینی دەکرێت ئەپڵ یەکەم هێدسێتی VR لە هاوینی ئەمساڵ ئاشکرا بکات، وە ئەپڵ پلانەکانی بۆ چاویلکەی AR کانسڵکرد بەهۆی ئامادەنەبوون و پێشنەکەوتنی تەکنەلۆژیاکە لەمساڵدا، بەڵام شاومی وەکو رکابەرێکی گەورەی ئەپڵ ئەو چاویلکەیەی ئاشکرا کرد.

شاومی دەڵێت: چاویلکەکەمان لە فایبەری کاربۆنی و ماگنیسیەم و لیسیەم دروستکردووە، کە ئەو توخمانە هەرگیز بەقەد ئەلەمنیۆم بەهێز نین، بەڵام کێشەی ئەو چاویلکەیە زۆر کەم دەکەن، کە مەبەستی سەرەکیش لە بەکارهێنانی ئەو توخمانە ئەوەیە کێشی چاویلکەکە کەم بێت.

چاویلکەکەی شاومی خاوەنی دوگمەیەکە لەرێگەیەوە دەتوانێت وەکو شاشە بابەت پەخشی چاوەکان بکات، و هەمان دوگمە شاشەکان لادەدات و دەبێتە چاولیکەیەکی ئاسایی، بەڵام چ بابەتێک دەتوانێت پەخش بکات، رووناکییەکەی چەند یان تایبەتمەندی و مواسەفاتی شاشەکان چییە؟ شاومی وەڵامی نەداوەتەوە و تەنیا ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە.

وێبسایتەکانی ئینتەرنێت لە ئێستاوە گاڵەتەیان بەو هەوڵەی شاومی دێت  The Verge و WCCFTECH و CNN TECH بەو چاویلکەیە دەڵێن سەرکەوتوو نابێت بەهۆی گەورەیی قەبارەی وە هەبوونی سێ کامێرای ئاشکرا لەسەر رووکارەکەی.

"هیچ کەسێک چاویلگەیەکی لەو شێوەیە بۆ دەرەوە، شوێنی کار، نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان ناپۆشێت قەبارەی گەورەیە و وەکو ئەوە وایە بەردەوام ڤیدیۆیی خەڵکی تۆمار دەکەیت" ئەمە وێبسایەتی CNN TECH لەسەر ئەم چاویلگەیە نوسیویەتی.

سناپچات بۆ دوو جار زۆر هەوڵیدا چاویلگەیەکی هاوشێوەی شاومی بڵاوبکاتەوە بەڵام هەردوو جار سەرکەوتوو نەبوو، تەنانەت 250 ملیۆن دۆلار زیانی بە کۆمپانیای سناپچاتدا.

ئایا ئەو چاویلگە ARـەی شاومی سەرکەوتوو دەبێت یان نا؟ بۆ کێێە و کێ سوودی لێ وەردەگرێت؟ وەڵامەکە نادیارە تا ئەوکاتەی بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە، بەڵام پێشبینی ناکەین تا 2 ساڵی دیکەش بڵاوبکرێتەوە.