مۆدێلی نوێی X5 و X6ـیBMW ئاشكراکران

K24 - هەولێر:

بەهێزی زیاتر لە 600 ئەسپ، مەکینەی 4.4 لتری تۆربۆی V8 بی ئێم دەبڵیو دوو ئۆتۆمبێلی نوێی ئاشكراکرد.

مۆدێلی 2024ـی BMW X5 و X6 لەلایەن کۆمپانیا ئەڵمانییەکە بەڵێنێکی گەورەیە بۆ ئەوکەسانەی حەز بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی ناکەن، چونکە BMW لەماوەی 8 ساڵی داهاتوو لەوانەیە تەنیا ئۆتۆمبێلی کارەبایی بڵاوبکاتەوە، تا ئەو کاتە بەردەوام دەبێت لە بڵاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بەهێز و خاوەن تایبەتمەندی بەرز.

هەردوو مۆدێلە نوێیەکەی ئێکس پێنج و ئێکس شەش بە مەکینەی 4.4 لتری بڵاودەکرێنەوە، تۆربۆیان هەیە، وە مەکینەی هەشت پستۆنی دەبن، دەتوانن هێزی 617 ئەسپ بەرهەم بهێنن.

جۆری دووەمی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیە مۆدێلی X5Mـە کە خاوەنی تایبەتمەندی هایبێردە، مەکینەیەکی 48 ڤۆڵتی دەبێت هاوکاری مەکینە 4.4 لترییە دەکات لەسەرفکردنی بەنزین و گازوایل.

BMW رایگەیاند لە پایزی ئەمساڵ ئەو ئۆتۆمبێلانە لە ئەوروپا و ئەمریکا بڵاودەکەنەوە نرخەکەی لە 123 هەزار دۆلار بۆ X5 و 128 هەزار دۆلار بۆ X6 دەستپێدەکات.