خەڵاتەکانی SAG بۆ فیلم و زنجیرەکان بۆ ساڵی 2023 دابەشکران

K24 - هەولێر:

کێ زۆرترین خەڵاتی لە SAG بەدەستهێنا؟ ئەستێرەکانی فیلمی Everything Everywhere All at Once و زنجیرەی The White Lotus.

جگە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئێمی و گۆڵدن گڵۆبس ساڵانە هۆڵیوود زۆر گرنگی بە خەڵاتەکان ساگ دەدات، کە کورتکراوەی Screen Actors Guildـە، ئەمساڵ فیلمی Everything Everywhere All at Once و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی The White Lotus زۆرترین خەڵاتیان پێدرا، لیستی براوەکان بریتین لە:

فیلمی سینەمایی:

-        باشترین ستافی فیلم

 Everything Everywhere All at Once

-        باشترین ئەکتەری پیاو لە رۆڵی سەرەکی فیلم

Brendan Fraser, The Whale

-        باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکی فیلم

Michelle Yeoh, Everything Everywhere All at Once

-        باشترین دیمەنی مەترسیدار لە دروستکردنی فیلمێک

Top Gun: Maverick

زنجیرەی تەلەڤزیۆنی:

-        باشترین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی

The White Lotus

-        باشترین زنجیرەی کۆمیدی تەلەڤزیۆنی

Abbott Elementary

-        باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی سنووردار یان فیلمی تەلەڤزیۆنی

Sam Elliott, 1883

-        باشترین خانمە ئەکتەر لە زنجیرەی سنووردار یان فیلمی تەلەڤزیۆنی

Jessica Chastain, George & Tammy

-        باشترین ئەکتەری پیاو لە رۆڵی سەرەکی زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی

Jason Bateman, Ozark

-        باشترین خانمە ئەکتەر لە رۆڵی سەرەکی زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی

Jennifer Coolidge, The White Lotus

-        باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی کۆمیدی تەلەڤزیۆنی

Jeremy Allen White, The Bear

-        باشترین خانمە ئەکتەر لە زنجیرەی کۆمیدی تەلەڤزیۆنی

Jean Smart, Hacks

-        باشترین دیمەنی مەترسیدار لە دروستکردنی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی

Stranger Things

تەواوی رێورەسمەکە لەلایەن تۆڕی نێتفڵێکس بڵاوکرایەوە.