ئه‌حمه‌د سه‌حاف: ئه‌مڕۆ گۆتێرێس ده‌گاته‌ به‌غدا

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان

K24 - هه‌ولێر:

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌گاته‌وه‌ به‌غدا.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 28ـی شوبات / فیبرایه‌ری 2023)، ده‌گاته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ سبه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كۆببێته‌وه‌.

وا بڕیاریشه دوای دیداره‌كانی به‌غدا،‌ گۆتێرێس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.