عێراق ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بۆ لوبنانییه‌كان هه‌ڵگرت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی بۆ لوبنانییه‌كان هه‌ڵگرت و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆ راسپێردران بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كان.
باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ناوخۆی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی لوبنانی بگرنه‌به‌ر، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.
عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقووڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاران و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانییه له عێراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیشه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی لوبنان، كه ڤیزای گه‌شتكردنی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی عێراقی بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لوبنان پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.