بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی هه‌ژاند
K24 - سلێمانی:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانی هه‌ژاند.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.7 پله‌ی رێخته‌ر شاره‌كانی خانەقین و قەسر شیرینی سەر بە پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هاووڵاتییان هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی 7.7 و 7.6 پلەی رێخته‌ر تورکیا و باكووری كوردستانییان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4.7 پلەی رێخته‌ر ھەستی پێکرا.
بوومەلەرزەکان ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە و تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا و سووریا بەھۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی 48 ھەزار کەس.
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کران.