بانكی ناوهندی ههفتهی رابردوو زیاتر له 700 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه

K24 – ههولێر:
کۆی گشتی فرۆشی دۆلار لهلایهن بانکی ناوەنديی عێراقهوه لەماوەی ھەفتەی رابردوودا زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بووە.
بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردووەتەوە لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممەی ههفتهی رابردوو، بڕی 727 ملیۆن و 307 هەزار و 546 دۆلاری فرۆشتووە، کە بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بەرێژەی 2.3% زیادیکردووە.
بەپێی داتا فەرمییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق لە دوو مانگی رابردوودا، بانکەکە بڕی 4 ملیار و 559 ملیۆن و 283 هەزار و 639 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە بڕی 2 ملیار و 322 ملیۆن و 683 هەزار و 639 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و بڕی 2 ملیار و 136 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
خستنەڕووی دۆلار لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 2 ملیار و 26 ملیۆن و 925 دۆلار بووە و لە مانگی دوودا 2 ملیار و 532 ملیۆن و 357 هەزار و 891 دۆلار بووە، واتە بڕی خستنەڕووی دۆلار لە مانگی دوودا بەراوورد بە مانگی یەکی ئەمساڵی 20.06% زیادی کردووە.
ئهم داتایهش دوای رێژهی خستنهڕووی دۆلار لهلایهن بانكی ناوهندییهوه كۆكراوهتهوه، كه ئەمڕۆ ئهو بانکه 233 ملیۆن و 921 هەزار و 34 دۆلاری خسە بازاڕەوە، کە بڕی 53 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی 180 ملیۆن و 321 هەزار و 34 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بوو.
لە کاتێکدا، دوێنێ بانکەکە نزیکەی 104 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە، بەمەش کۆی خستنەڕووی دۆلار لەم هەفتەیەدا گەیشتە 504 ملیۆن و 299 هەزار و 697 دۆلار، هەروەها ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا لە نێوان 154 هەزار بۆ 155 هەزار و 500 دینار بەرز و نزمی کردووە.
خستنهڕووی دۆلار له مانگی كانوونی دووهمی 2023
2.026.925.748 دۆلار
خستنهڕووی دۆلار له مانگی شوبات 2023
2.532.357.891 دۆلار
كۆی خستنهڕووی دۆلار له دوو مانگی یهكهمی 2023
4.559.283.639 دۆلار
کۆی گشتی خستنهڕووی دۆلار به کاش لە دوو مانگی رابردوودا
2.136.600.000 دۆلار
کۆی گشتی خستنهڕووی دۆلار به حهواڵه لە دوو مانگی رابردوودا
2.322.683.639 دۆلار