جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
وابریاربوو سبەی دووشەممه کۆبوونەوەی دووه‌می هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی بەرێوەبچێت بەڵام
جارێکی دیکە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بریار بوو سبەی دووشەممە گەری دووەمی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەی سیاسی یەکێتی به‌ڕێوه‌بچێت بەڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوە بۆ کاتێکی دیکە.
لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، پەیوەندی بە تیکچوونی باری تەندروستی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتییەوە هەیە و هۆکاری سیاسی نییە.
وابڕیاربوو رۆژی شه‌ممه (4ـی ئادار/مارسی 2023)، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام بدرێت له نێوان هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی به‌ڵام بله‌سه‌ر داوای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی دووشه‌ممه (6ـی ئادار/مارسی 2023) دواخرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی هه‌ینی (3ـی ئادار/مارسی 2023)، هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، رۆژی شه‌ممه لەگەڵ یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی کورسی پێکهاتەکان و دانانی میکانیزمێك بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و سەردانیکردنی لایەنەکان دەکەن.
هه‌روه‌ها بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، لە کۆبوونەوەی رابردووی هەردوو دەزگاکە، لەسەر پرسەکانی چوار بازنەیی، دابەشکردنی کورسییەکان بەپێی ئاماری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، دوو شێوازی لیست و بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێکەوتبوون.
سەبارەت بە کورسی كۆتای پێکهاتەکان هاوار محه‌ممه‌د جەختیکردەوە، پارتی لەگەڵ ئەوەدایه، پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و ئاشکراشی کرد بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵ پێنج له‌دایكبووی نوێ کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان نزیکەی 400 هەزار دەنگدەر بێت مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی له هه‌ولێر رۆژی سێشه‌ممه (28ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌كه له زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان و لوقمان وه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا كرده‌وه.
پێشتریش كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر چوار خاڵ رێككه‌وتوون كه بریتین له:
- هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به چوار بازنه ئه‌نجامبدرێت.
- شێوازی هەڵبژاردن نیوە بە لیستی کراوە و نیوە بە لیستی داخراو بێت.
- ژمارەی کورسی بازنەکان لەسەر بنەمای ئاماری وەزارەتی بازرگانی عێراق بێت.
- هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بکرێت بۆ سوودوەرگرتن لە لیستی تۆماری دەنگدەران.