گرافیك.. 48 ساڵ بەسەر رێککەوتننامەی جەزائیر تێدەپەڕێت

K24 – هەولێر

48 ساڵ لەمەوبەر لە 6/3/1975، رێککەوتننامەی جەزائیر لەنێوان عێراق و ئێران جێبەجێکرا، کە رێککەوتننامەکە بۆ دژایەتی شۆڕشی کورد بوو، بە جۆرێک کە شۆڕشی ئەیلوول 15 ساڵ بوو ئاستەنگی بۆ دروستکرا، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم توانرا بەردەوامی بە شۆڕش بدرێت تا راپەڕینی 1991ی گەلی کوردستانی لێکەوتەوە.

رێککەوتنەکە لەلایەن سەدام حوسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق و محەممەد رەزا پەهلەوی شای ئێران، بە سەرپەرشتی هواری بومدین، سەرۆکی ئەوکاتی جەزائیر لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی لوتکەی ئۆپێک واژۆکرا.

هەرچەندە ئەکاتە عێراق و ئێران بەردەوام لە شەڕدا بوون، بەڵام لەوێ جێگری سەرۆکی ئەوکاتی عێراق و پاشای ئێران باوەشیان پێکدا کرد و رێککەوتنی جەزائیریان واژۆکرد.