بانکی ناوەندیی عێراق 172 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

K24 - هه‌ولێر:

 ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق، 172 ملیۆن و 821 ھەزار و 581 دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا 37 زیادی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (6ـی ئادار/مارسی 2023)، ماڵپه‌ری فه‌رمی بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بانکی ناوەندیی عێراق، 172 ملیۆن و 821 ھەزار و 581 دۆلاری خستە بازاڕەوە.

ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا 37 بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.

راشیگەیاندووە، لەو 172 ملیۆن و 821 ھەزار و 581 دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 110 ملیۆن و 721 ھەزار و 581 دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە، 62 ملیۆن و 100 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.

دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 125 ملیۆن و 823 ھەزار و 508 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 320 دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و 557 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.