نێچیرڤان بارزانی و لۆید ئۆستن هاوڕان كه تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين
K24 - هەولێر:
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا، تاووتوێی دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژ به تيرۆر، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیان كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 7ـی ئادار / مارسی 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له لۆيد ئۆستن وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه جێگرانى سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماده‌ىبوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، تاووتوێكران.
وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ریكا وێڕاى ستايش و پێزانين بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشاندنى داعشدا، پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه.
لۆید ئۆستن و ئاماژه‌ى به‌وه دا، به بايه‌خه‌وه له پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ڕوانن و هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له چوارچێوه‌ى ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوو لا هاوڕا بوون كه تيرۆر و داعش هێشتا مه‌ترسين و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ن له عێراق و سووريا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان و نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كييان، عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هێشتا پێويستييان به پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه.
هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌ش له ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و ڕۆڵى تيمه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، وێڕاى ته‌گه‌ره‌كانيش، پڕۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستنه‌ى پێشمه‌رگه سه‌رده‌خه‌ن.
وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى هان دا بۆ يه‌كڕيزى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان.
په‌یوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، تاوتوێكردنى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.