ئاوات شێخ جهناب: هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی دارایی و بانکی

K24 – ههولێر:
وهزیری دارایی و ئابووریی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند به كۆتایی هاتنی هەنگاوەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە و جهختی لهسهر ئهوهشكردهوه، هەماهەنگی لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی سیستمی دارایی و بانکی.
رۆژی سێ شەممە (7ــی ئادار/مارسی 2023)، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە شاندێكی بانکی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، بەسەرۆکایەتی جۆن کریستۆڤەر کارێ، بەڕێوەبەری هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای بانکی نێودەوڵەتی و شاندێكی یاوهری.
لەدیدارهکهدا، وهزیری دارایی و ئابووری کورتەیەکی لەسەر بەدیجیتاڵیکردنی سیستمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەران بە شێوەی ئەلیکترۆنی و رێکخستنەوەی سیستمی خەرجی بەشێوازی ئۆنلاین و زیادکردنی شەفافیەت و کەمکردنەوەی رۆتین پێشکەشكرد.
لهلایهن خۆشیانەوە شاندهكه، ستایشی هەنگاوەکانی وەزارەتی داراییان کرد لە بواری شەفافیەت و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزاریەکان و داوایان کرد پەیوەندی راستەوخۆیان هەبێت لە گەڵ ئهو وەزارەته بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی و دارایی و بەرزکردنەوەی توانای ستاف و کارمەندەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا.
بهگوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی دارایی و ئابووری، ئاوات شێخ جهناب، رایگەیاند هەنگاوەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان وەک لقێکی بانکی ناوەندیی لە هەرێمی کورستان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەکردنەوەی ئەو بانکە سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان قۆناغێکی باش دەچێتە پێشەوە.
ئامادەیی ستافی وەزارەت و هەموو بەڕێوبەرایەتیەکانی دەربڕی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ستافی بانکی نێودەوڵەتی بۆ کاری پێکەوەیی و زیادبونی شەفافیەت و بەرەوپێشبردنی سیستەمی و بانکی و دارایی لە هەرێمی کوردستان.