سه‌فین دزه‌یی: دۆسته‌كانمان نایانه‌وێت له‌وه زیاتر ناكۆكی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه بۆ هه‌موو وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرنگه و ئه‌مه‌ش له سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵا و شاندی وڵاتان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ولێر ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (7ـی ئادار/مارسی 2023)، سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24 كه ژینۆ محه‌ممه‌د پێشكه‌شیكرد، رایگەیاند، هەرچەندە هەرێمی کوردستان وڵاتێکی سەربەخۆ نییە، بەڵام پێگەیەکی بەهێزی لە ناوچەکە لە رووی سیاسی، ئاسایش و ئابووریدا هەیە.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، سەفین دزەیی دووپاتیکردەوە، لە کاتی جەنگی دژی داعش، لوید ئۆستن، چەندین جار سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و لە توانا و قوربانیدانەکانی پێشمەرگە ئاگادارە و هاتنی ئه‌مجاره‌شه‌ی مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه پێشتر وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی مه‌یدانی له ناوچه‌كه رۆلی گرنگی هه‌بووه به‌تایبه‌تی له جه‌نگی داعشدا.
سه‌فین دزه‌یی جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، بۆچوون و جیاوازی سیاسی ئاساییه و بنه‌مای دیموكراسییه به‌ڵام نابێت ناكۆكی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌دا حكومه‌ت هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به پرسی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی بۆ هاوكاریكردن له رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه و ئاشكرایكرد، ئه‌وان ئاواته‌خوازن ئه‌و پرۆسه‌یه له زووترین كاتدا ته‌واوبێت و روونیكرده‌وه، یاداشتێك له‌وباره‌یه‌وه واژووكراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له بڕینی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌كراوه به‌ڵكو به‌گوێره‌ی قۆناغه‌كان پێدوایستییه‌كان و قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانیش زیاترده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی باسی له‌مانه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی مه‌ترسی داعش له‌ناوچه‌كه كرد و روونیكرده‌وه، گۆڕانكارییه دیمۆگرافییه‌كان و یه‌كلایینه‌كردنه‌وه چاره‌نووسی خێزانی كه‌سوكاری داعش له كه‌مپی ئاواره‌كان به‌شێكی ئه‌و مه‌ترسییه‌ن بۆ داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستی زانی چاكسازی ئابووری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌منی گرنگی پێبدرێت بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رتسییانه له داهاتوودا.
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێش كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات و له‌باره‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به حكومه‌ت باسی له‌وه‌كرد، هه‌موو كێشه‌كان به گفتوگۆ له‌ناو حكومه‌تدا قابیلی چاره‌سه‌ركردنه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی قسه‌كه‌یدا، یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان دووپاتكرده‌وه و روونیكرده‌وه، له رابردوودا چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن به‌هۆی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانه‌وه به‌ده‌ستهاتووه.