راوێژكاری دارایی سوودانی: ده‌بێت رۆژانه بانكی ناوه‌ندی 200 ملیۆن دۆلار بخاته بازاڕه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌زهه‌ر ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، "ده‌بێت رۆژانه بانكی ناوه‌ندیی عێراق 200 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت تاوه‌كو نرخه‌كه‌ی له بازاڕدا جێگیربێت".
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه (9ـی ئادار/مارسی 2023)، مه‌زهه‌ر ساڵح، راوێژكاری دارایی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رۆژانه فرۆشتنی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی بگاته نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار، به‌دڵنیاییه‌وه بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو نرخی نزیك ده‌بێته‌وه له نرخی فه‌رمی بانك.
مه‌زهه‌ر ساڵح ده‌شڵێت، ئاستی فرۆشتنی دۆلار ده‌بێت به‌و ئاسته بێت كه باسمان كرد، به‌رده‌وامیش ئه‌و رێژه‌یه بخرێته بازاڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی د‌ه‌ركه‌وێت.
راوێژكاره‌كه‌ی سوودانی گوتیشی: پاره‌داركردنی كه‌رتی بازرگانی ده‌ره‌كی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، شه‌فافیه‌تی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بڕیاردرا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه داراییه ئه‌لیكترۆنیانه‌ی له‌ناوخۆی عێراق له رێگه‌ی ئامێری، ATM و POS و ده‌روازه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی پێشه‌كه‌ش ده‌كرێن، به‌دیناری عێراقی بێت.